خوێندنه‌وه و سه‌رنجاندنی نامیلکه‌ی “خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ”، نووسینی ئێمیل پۆژێ، وه‌رگیرانی هه‌ژێن.
زاهیر باهیر
14.01.2010
دوای ئه‌وه‌ی که نامیلکه‌ی وه‌رگێڕدراوی (خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ)م خوێنده‌وه، به‌پێویستم زانی که ڕا و تێبینیه‌کانی خۆم له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته گرنگ و سه‌رده‌میانه، که له ده‌قه بنچینه‌ییه‌که‌دا زۆر به‌که‌می باسییان لێوه‌کراوه، بخه‌مه‌ڕوو.
هه‌ڵبه‌ته من وه‌کو هه‌میشه به ئه‌رک و ماندوبوونی هاوڕێ (هه‌ژێن) ده‌زانم به‌تایبه‌تی له ئێستایدا که سه‌ر قاڵی ******، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو ده‌که‌م، که هاوڕێ هه‌ژێن توانایه‌کی نمونه‌یی هه‌یه هه‌م له نووسین و وه‌رگێڕان و زمانه‌وانی و لێکدانه‌وه‌ی هزری و شیکردنه‌وه‌ی باس و گیروگرفته‌کان تاده‌گاته کاروباری ته‌کنیکی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا جێه‌ای داخه که له وه‌رگێڕانی ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا کاتی خۆی به فیڕۆ داوه، که هه‌م له‌به‌ر کۆنی و ناته‌واوی و گه‌لێک شتی تریش، باوی نه‌ماوه و به‌سه‌رچووه. بۆ زیاتری ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کانم ئه‌وا په‌نجه بۆ چه‌ند که‌موکوڕیه‌کی نامیلکه‌که ڕاده‌کێشم:
ڕامیاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكی دوورودرێژه له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه و له پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه، جارێكی تریش به‌گه‌مه ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه و ملی پێبده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌یه مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه كه مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م ڕامیاركارانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه، به بوجه‌یه‌كی كراوه و له‌بننه‌هاتووه‌وه، به میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه زیاتر له نیوسه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه به‌تایبه‌تی، كردوویانه.
له‌نده‌ن، 31.12.2009
گه‌ر چاوێك به مێژوووی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له په‌نجاكانه‌وه تاكو ئه‌م ده‌مه‌ی ئێستا بخشێنین، بزووتنه‌وه‌یه‌ك، پارتێك كه ویستبێتی باری ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه ، بگۆڕێت، نه‌یتوانیوه و بگره زۆربه‌شیان تێشكانێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یان یا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا هێناوه. به‌ڕای من ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی هه‌مان ڕێباز و ئه‌زموون ده‌گه‌ڕیته‌وه، كه وه‌كو شتێكی په‌خشكراو و بێ بیرلێكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی باو بووه، به‌كار هاتووه. بڕوانه بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌ڤیکی، بزووتنه‌وه و رێبازی گێڤارایانه و ماویانه، بزووتنه‌وه و هه‌وڵ و كۆششی پارته لیبراڵه‌كانی جیهان به ئه‌وروپاشه‌وه كه‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتاریان گرتوته به‌ر، هه‌تا له‌و گۆڕان و ڕیفۆرمانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بووه بكرێت و له ئه‌جه‌نده‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیاندا بووه، شتێكی زۆر كه‌میان لێ جێبه‌جێ كراوه.
له‌نده‌ن، 06ی ئۆگوستی 2009
ئاسانه كه بزانرێت ساڵانه یا له ده‌هه‌یه‌كدا زیانی گیانی یا مرۆیی چه‌نده، هه‌روه‌ها ئاسانیشه كه بزانرێت بڕی له‌ناوچوونی موڵك و خانووبه‌ره و هه‌تا ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رانی دیش هه‌ر به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه، چه‌نده. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامارێكی فه‌رمییه‌وه ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت هه‌ژماری ئه‌و مرۆڤانه‌ی یا ئه‌وگیانله‌به‌رانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، كه له دووی نه‌وت و ئاو و سامانه سروشتییه‌كانی تردا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وێڵن، یا ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه وڵاتی له‌دایكبوویان به‌جێهێشتووه و به‌جێده‌هێڵن و له شوێنێكی تری ئه‌م دنیایه‌دا، له دووی ڕه‌نجی كاری هه‌رزان و كه‌ره‌سه‌ی خاوی هه‌رزاندا وێڵن، له‌ناو ده‌چن یا ئه‌و زیانه‌ی له ژینگه ده‌كه‌وێت، چ كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتێك بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كان، بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كان به‌جێده‌هێڵن، سه‌رئه‌نجام دیسانه‌وه زیانی ئه‌مانه‌ش به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌شكێته‌وه.
له (ئه‌نده‌نوسیا)ش خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌ر ده‌ستی كۆمپانیای Exxon Mobil ده‌ناڵێنن .
له به‌رازیل، له دارستان و جه‌نگڵه‌ڵه‌کانی ئه‌مازۆن هه‌ر له زووه‌وه کۆمپانیای گه‌وره گه‌وره‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ که‌ڵه سوپه‌رمارکێته‌کانی ئه‌وروپا و هه‌ندێکی ئه‌مه‌ریکا و مه‌کدۆناڵددا، سه‌ریان کردۆته سامانی سروشتی ئه‌مازۆن؛ هه‌ر له نه‌وت و ئاڵتون و مس و توخمه کانزاییه‌کانی تر و داروته‌خته و پاکژ و له‌وه‌ڕگه‌ی مشه... هتد. پێنجیه‌كی دارستانه‌کانی ئه‌مازۆن له ساڵی1970 وه وێران کراون، که ئه‌م ڕێژه‌یه به‌قه‌د پانتایی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریکایه.
April 28, 2009
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ " 2009 "دا هه‌ندێك هاوڕێ و براده‌ر له كوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی له دایكبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری)یه‌وه، كرد.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له دایكبوونی هه‌ر گروپ و كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك له ژێر هه‌رناوێكدا بێت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه، كه ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا یانی نه‌ك هه‌ر تۆماركردنی هه‌ڵوێست و نیشاندانی گله‌یی و ناڕه‌زاییه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌دا، به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنی هێزێكه له ئێستا و داهاتووشدا كه بتوانێت ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌دا له مه‌جاله‌كانی تری وه‌ك په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و په یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و سازشكردن بۆ ئه‌م و بۆ ئه‌و هتد، ململانێ بكات.
له‌نده‌ن، ئازاری 2009
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چ له كوردوستان و چ له‌ده‌ره‌وی، له لایه‌ن گه‌لێك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر به كه‌ڵه‌نووسه‌ره‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌نووسرێت. هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا نامه‌وێت درێژه به‌و كێشه‌یه بده‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نێكی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌م و هه‌روه‌ها ده‌رگایه‌كیش بكه‌مه‌وه بۆ وتووێژ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی شارازا و لێوه‌شاوه‌وه تاكو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه باشتر بدوێن.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا گیروگرفت و كه‌موكوڕی نه‌بێت. بێگومان زۆریش هه‌یه هه‌ر له شه‌ڕوشۆڕ و كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵك و له‌شفرۆشتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵ و ناموسی ئافره‌ت، گیروگرفتی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان شتێكی كۆمۆنه(ئاساییه) و یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگا‌یانه، فێڵ و حیله و ساخته‌كردن له خودی سیسته‌مه‌كه، هه‌یه، دزی و جه‌رده‌یی و ڕاووڕووت هه‌یه هه‌تا له له‌نده‌ن دا عه‌ماره‌ی(ته‌لار، باڵه‌خانه، ئه‌پارتمان) وا هه‌یه كه نامه‌به‌ر ( پۆست مان) ناتوانێت ڕوی تێبكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كانی له‌نده‌ن گه‌ر به شه‌وی دره‌نگ به پێ خۆتی لێبده‌یت خه‌ته‌ره. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆریش له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا هه‌یه -دواتر دێمه سه‌ری.
لێره له به‌ریتانیا دوو جۆر گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له دوو جۆر خه‌ڵك ده‌یكات. یه‌كه‌میان ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه كه یاساییه واته یاسای ده‌وڵه‌ت ڕێگا به‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌و جۆره‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی خودی ئه‌م وڵاته خۆیه‌وه له‌ناو وڵات‌دا یا گوێزانه‌وه‌ی بزنسه‌كانیان،پاره‌کانیان یا كۆمپانیكانیان، ئینگلیز واته‌نی بۆ به‌هه‌شتی ته‌كس(باج)، واته شوێنێك كه ته‌كس(باج) نایگرێته‌وه یا هه‌ر به‌ناو ته‌كس(باج) ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت یاسایی كردوه و حه‌ڵاڵه. یا خود له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه لیره پاره‌كانیان به‌گه‌ڕخستووه و بزنسیان كردۆته‌وه، جۆری ئه‌و ته‌كسه‌ی(باجه‌ی) كه ئه‌وان ده‌یده‌ن له‌وه جیاوازه كه خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ی كه لێره دانیشتووه ده‌یدات.
که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی، که شه‌قیان له پاره و پایه و پله‌ی دنیا هه‌ڵداوه، که‌م نین ئه‌وکه‌سانه‌ی، که ئازاری ئه‌م دنیایه‌یان هه‌ڵگرتووه و له پێناوی دنیایه‌کی تردا؛ دنیایه‌کی نوێ‌دا هه‌وڵێکی بێشوماریان داوه، که‌میش نین ئه‌و که‌سانه‌ی، که له پێناوی دابینکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا قوربانیان به‌خۆیان و ماڵ و منداڵ و هه‌موو شتیکی تریان داوه.
له‌نده‌ن سێپتەمبەرى 1996
به‌شی سێیه‌م
لەبەندى 36دا دەڵێن " من برودون الى كاوتسكی، ومن هتلر الى فیدل كاسترو، ومن ستالین الى موسولینى ومن برنشتاین الى بیروت، ومن ما‌و الى خمینی او من عرفات الى غورباتشوف و كافە المصلحین الاخرین... وجدت دائماً فصائل بورجوازیه تقدمیه تدعو الى اجرا و اصلاحات كبیرە و توظف خطابیه شعبویه وعمالویه (ضد الثورة) وضد( الاحتكار) وضد الاولیغاركیە و (ضد العوائل المعدودە المالكە فی البلاد) و( ضد تسلط الاغنیا و) بە ریزكردنى ئەمانە گروپ ئەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێت كە ئەمانە ڕیفۆرمیستن و ڕیفۆرمێکی زۆریشیان كردووە هەڵبەتە مەبەستیش لە ڕیفۆرم هەر وەكو لەسەرەوە باسم كرد لێدانى پڕۆلیتاریایە بۆیە لێرەدا بە تێگەیشتنى ئەوان هەتا بە تیرورو شەڕیش لە جەنگ و شەڕگەكاندا پڕۆلیتاریا ئەگەر لە ناوببرێت لاى ئەوان هەریەك شتە لەگەڵ بەدیهاتنى دەستكەوتەكانى ڕۆژانەیاندا. چونكە هەردووكیان لاى ئەوان هەر لێدانى پڕۆلیتاریایە، بۆیە جەنگ و ئاشتى هەریەك شتەلایان، ئاشتى ڕیفۆرمى تێدا دەكرێ نەك شتێکی‌تر، نەك سازدان بێت بۆ شۆڕش، جەنگیش قڕكردنى پڕۆلیتاریایە نەك خولقاندنى هەل و مەرجێك بۆ ڕودانى سەدەها ڕاپەرین وەكو ئەوەى كە لە كوردستان وباشورى عیراق ڕووى دا.
به‌شی دووه‌م
ئایا گروپ تەنیا بەرامبەر كرێكارانى بریتانیا و فەرەنسا و بەلجیكا چى دەڵێت ؟ ئایا لە ئەمرۆى كۆمەڵگەى هاوچەرخدا هێزى مێژوویى نین ؟ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەك هەرلە پارتێکی کۆمونیستدا خۆیان ڕێك نەخستووە بەڵكو لە سه‌ندیکاش دا هێشتاكە هەر كەمایەتین. ژمارەى كرێكارە نقابییه‌كان لە ئەمرۆى بەریتانیادا لەنێوانى 7-8 ملیۆنەو، لە فەرەنسا 5-6ملیۆن، لە بەلجیكاش زۆرلەو ژمارانە كەمترە. با گروپ ئەوە بزانێت كە پڕۆلیتاریا نابێتە هێزێکی پارتانە لەژێر سەركردایەتى ( کۆمونیستەكان )دا، بەڵام ئەم دونیایەش دەهێننە لەرزین و لەرزاندوشیانە، خۆ هێزێکی پارتانە نەبوون لە فەرەنساى 1968دا یان لە كۆتایى ساڵى 1995دا كە دەوڵەتى فەرەنسایان خستە ژێر گەورەترین فشارەوە، ترس و لەرزیان نەك هەر بە بەرى سەرمایەدارى ناوخۆیى بڕى بەڵكو هەموو ئەوروپاو ئەمریكاشیان وەترس هێنا. خۆ لە ساڵى 1994ى شەوە هەتا ئێستا چەند جارێك مانگرتنى گشتى لە بەلجیكا ڕ‌وى داوە كە دواجاریان لەكاتى مانگرتن و خۆپێشاندانەكانى ئەم دوایییه‌ى فەرەنسادا بوو، تا ئەو ڕادەیەى كە هەڵسەنگێنەران و لێكۆڵەرەوەكانى سەرمایەدارى واى بۆ دەچوون كە كارایی كرێكارانى فەرەنسایان لەسەرە، جێگاى داخە كە گروپ ئەو ڕاستییەیان بۆ قووت نادرێ كە كرێكاران نابنە هێزێکی پارتانە تاكو ئەوان سەركردایەتیان بكەن، بەڵام وەك هێزێکی مێژووییش دەمێننەوە تاوەكو پێكهاتنىكۆمەڵگەى سۆشیالستى.
له‌نده‌ن سێپتەمبەرى 1996
به‌شی یه‌که‌م
هەڵەى لێنین لەوەدا نەبوو كە بیناى دیكتاتۆری پڕۆلیتاریاى لە شێوەى دەوڵەتەكەى ماركس دا كرد، لەوەدا نەبوو كە ئەو ڕێگا چارەیەى گرتیەبەر بۆ لابەلاكردنەوەى كێشەى نەتەوەكانى شورەوى كرا بەپێوەرێك بۆ چارەسەركردنى كێشەى هەموو نەتەوەكانى ئەم سەر زەمینە، لەوەدا نەبوو كە دژى بزووتنەوەى خۆبەخۆى كرێكاران وەستایەوە... هەروەها لەوەشدا نەبوو كە ڕوسیا نەبووە قەڵایەکی سەخت بۆ پشتگیریكردنى بزووتنەوەى كرێكارانى ئەڵمانیا و ئیتالیا بەتایبەت و جیهان بەگشتى...
نه‌وشیروان موسته‌فا پێش ئه‌وه‌ی داوای به‌یعه‌تمان لێ بکات، پێویسته خۆی له گوناهه‌کانی پاک بکاته‌وه
26/02/2007
ماوه‌یه‌کی زۆره و خه‌ڵکانێکی زۆر له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای کوردستان ده‌نووسن و ڕوکاره خراپ و ناشایسته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه نیشان ده‌ده‌ن؛ باس له گرانی و گه‌نده‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری ده‌که‌ن. که‌سانێکی دیکه‌ش له پاڵ ئه‌م باس و خواسه‌دا که‌وتونه‌ته ته‌شهیرکردن به ڕه‌وشت و که‌سایه‌تی هه‌ندێ له سیاسیه‌کان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان و که‌سانێك که پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و لێپرسراوه‌تی گه‌وره‌یان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م دیاره تاکه‌که‌سییانه به ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌می ئێستای کوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ی که کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، گرێ بدرێنه‌وه. بێگومان هه‌رچی له‌سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نووسراوه، که‌م تا زۆر له‌وه ڕاسته و بارودۆخه‌که زۆر له‌وه خراپتر و مه‌ترسیدار تره، زیاتر له‌وه‌ی که زۆربه‌مان پێشبینی ده‌که‌ین. چونکه دوور نییه ڕکوکینه‌ی خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بواره‌کاندا، بته‌قێته‌وه و ڕه‌ش و سپی و ته‌ڕووشك به‌یه‌که‌وه بسوتێنێت، ته‌نانه‌ت خانووبه‌ره و کۆمپانیا و باڵاخانه و کارگه‌ی که‌سانی سه‌ر به پارت و ده‌وڵه‌تی گه‌ر هه‌ر به وتی‌وتی خه‌ڵکیش بێت که موڵکی ئه‌وانه کاول بکرێن. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ڕێکخراو و بزووتنه‌وه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ گه‌یاندنیان به ئامانج و ده‌سه‌ڵاتیان.
بەشی چوارەم
| خوێن و نه‌وت (Blood and Oil) نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 |
کله‌یر، زۆر به جوانی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه نایابه‌کانی دیکه‌ی یا به گشتی ئابووری گرێداوه‌ته‌وه به جه‌نگی گه‌وره و درێژخایه‌ن هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان له لایه‌ن میدیای جیهانییه‌وه به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواوه به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییان به‌به‌ردا کراوه. بۆ نموونه که مه‌سه‌له‌ی چێچنیا به مه‌سه‌له‌ی تێکه‌ڵه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، به‌ڵام شوێنگه‌ی سیاسی و جوگرافی گرۆزنی(Grozny) سه‌ره‌کییه بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی خاو و خاڵێکی گرنگیشه بۆ لووله‌کانی نه‌وت و گاز، که ئه‌م وزه‌یه به زه‌ریای قه‌زویندا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، که‌واته چۆن ڕێگه ده‌درێ به چێچنیا، که ببێته بنکه‌یه‌ک، که له‌وێوه کاری تێکده‌رانه بکرێ یا نه‌خشه له دژی لووله‌کان داڕێژرێت.
بەشی سێیەم
| خوێن و نه‌وت (Blood and Oil) نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 |
بەشی دووەم
| خوێن و نه‌وت (Blood and Oil) نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 |
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ری تروومان(Harry Truman) و ئایزنهاوه‌ر(Eisenhower) گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی، که ده‌بێت زۆر به جیددی بیر له نه‌وت و دابینکردنی نه‌وت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش له که‌نداوی عه‌ره‌بی/ فارسی‌دا بۆیه هه‌ردووکیان سه‌باره‌ت به نه‌وت سیاسه‌تیان خۆیان داڕشت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ره‌تادا جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو، به‌ڵام له ساڵانی دواییدا ئه‌و گومانه نه‌ما، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی"به‌شداریکردنی هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه له سه‌رجه‌می نه‌وتی سه‌رفکراوی ئه‌مه‌ریکا له سالی 1973 دا چووه سه‌ر‌ووی 30% و له ساڵی 1976 ئه‌م ڕێژه‌یه گه‌یشته 40% و دوا‌تریش له ساڵی 1977 دا به‌رز بووه‌وه بۆ ڕێژه‌ی 45%. سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1990دا به‌رز بووه‌وه بۆ 49% ". ل13
پرس‌ی پاشکۆیی ئه‌مه‌ریکا له ڕووی نه‌وته‌وه به ده‌ره‌وه، یا به وشه‌یه‌کی تر بڕواهینان به هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه له لایه‌نی "جۆرج بووش"ی کوڕیشه‌وه وه‌ک باوک هه‌ستی پێ کراوه و زانیویه‌تی که ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکارییه‌وه وتی؛"ئه‌م کارگێڕییه زۆر گرنگی به وزه و قه‌یرانی وزه ده‌دات"، به‌ڵێنیشی دا، که کاری بۆ بکات. له مانگی ئایاری 2001 دا وتی:"ئه‌گه‌ر کاری بۆ نه‌که‌ین و ڕێگه بده‌ین وڵاته‌که‌مان پشتبه‌ستوو بێت به هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه، ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییمان له ڕووی وزه‌وه ده‌خاته ده‌ستی نه‌ته‌وه بیانییه‌کانه‌وه، که هه‌ندێکیشیان دڵیان به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئێمه ناسووتێ". زه‌نگی مه‌ترسی قسه‌که‌ی بووش له ساڵی 2004 دا لێیدا. له راپۆرتی ساڵانه‌ی وزه، که له کارگێڕی وزه‌وه ده‌رچوو هاتبوو :"له ئه‌مه‌ریکادا به‌کاربردنی نه‌وت له ڕۆژێکدا له 19.7 میلیۆن به‌رمیله‌وه له ساڵی 2001 دا، ده‌گاته 28.03 میلیۆن به‌رمیل له ساڵی 2025، که ئه‌م زیادبوونه‌یش به ڕێژه‌ی 44% ده‌کات. ئه‌مه له کاتێکدا ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو خۆی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له 5.7 میلیۆن به‌رمیله‌وه ڕۆژانه دابه‌زێت بۆ 4.6 میلیۆن به‌رمیل، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دابه‌زینه ده‌توانرێت به ڕاده‌یه‌کی که‌م به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شل له گازی سروشتی پڕبکرێته‌وه، به‌ڵام که‌لێنی نێوان به‌کاربردنی نه‌وت، ئه‌و که‌لێنه‌ی که ته‌نیا به هێنانی نه‌وت پڕ ده‌کرێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت و فراوانتر ده‌بێت به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه" ل16، بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ته‌ماشای ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بکه:بەشی یەکەم
| خوێن و نه‌وت (Blood and Oil) نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 |
به‌شی شه‌شه‌م (دوابه‌ش)
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا سه‌رۆك جۆرج بووش دوا‌تریش گۆردن براون سه‌رۆ‌كشالیاری به‌ریتانیا سه‌ردانی پادشای «سعوودیه»یان كرد و داوایان لێ‌كرد كه ده‌رهێنانی نه‌وت زیاد بكات. سه‌رئه‌نجام سعود‌یه‌ش بڕیاری دا بڕی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه له 9 ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 9.5 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری فرۆشتن و به‌ڕێكردنی سه‌فه‌قه‌یه‌كی جۆره‌های چه‌ك به سعوودیه بدات كه بایی 20 ملیارد دۆلاره. ئه‌م زیادكردنه‌ش نه‌ك هه‌ر ناتوانێت جیاوازی ده‌رهێنانی نه‌وت و بڕی داخوازی له‌سه‌ری نه‌هێلێت، به‌ڵكو ناتوانێت دادی داخوازی جیاوازی ڕۆژێكیش كه 1.2 ملیۆن به‌رمیله بدات
به‌شی پێنجه‌م
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌و دیارده‌یه له نه‌ماندایه و بار‌و دۆخه‌كه وا خراپ بووه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی " كه به ملیارد خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خواردنی ته‌واویان نییه. نزیكه‌ی یه‌ك له سێ منداڵ له وڵاتانێك كه به وڵاتانی له گه‌شه‌سه‌ندنان، ناونووس كراون، به‌ته‌واوی برسین، برسێتیش وایان لێده‌كات كه ببنه نیشانه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی و ده‌ردی وه‌كو سكچون، كه زۆرجار ئه‌مه به‌ره‌و نه‌خۆشی به‌رده‌وامی ئه‌عسابیان ده‌بات كه مردن سه‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی. هاوكاتیش مه‌كدۆناڵد هه‌موو ڕۆژێك پێنج فه‌رعی تازه ده‌كاته‌وه كه چواریان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادان." (The Food Revolution) لا 284 . ڕۆبنس دیسانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی 290 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ڕواڵه‌ت و چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌داتێ وه‌كو: 1.2 ملیارد ژماره‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌یه له جیهاندا تێرنان ناخۆن و تووشی به‌دخۆری بوون.