له (ئه‌نده‌نوسیا)ش خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌ر ده‌ستی كۆمپانیای Exxon Mobil ده‌ناڵێنن .
له به‌رازیل، له دارستان و جه‌نگڵه‌ڵه‌کانی ئه‌مازۆن هه‌ر له زووه‌وه کۆمپانیای گه‌وره گه‌وره‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ که‌ڵه سوپه‌رمارکێته‌کانی ئه‌وروپا و هه‌ندێکی ئه‌مه‌ریکا و مه‌کدۆناڵددا، سه‌ریان کردۆته سامانی سروشتی ئه‌مازۆن؛ هه‌ر له نه‌وت و ئاڵتون و مس و توخمه کانزاییه‌کانی تر و داروته‌خته و پاکژ و له‌وه‌ڕگه‌ی مشه... هتد. پێنجیه‌كی دارستانه‌کانی ئه‌مازۆن له ساڵی1970 وه وێران کراون، که ئه‌م ڕێژه‌یه به‌قه‌د پانتایی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریکایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م دوایه‌ی Greenpeace که زیاتر له 3 ساڵه کار له‌و بواره‌دا ده‌که‌ن و خه‌ڵکیان له‌وێ هه‌یه و ئامێر و سێته‌لایتی زۆریان بۆ چاودێریکردنی چالاکییه‌کانی ئه‌م کۆمانیانه له فه‌رهود کردن و وێرانکردنی ئه‌وێدا داناوه، که له‌م ماوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وایان خه‌مڵاندووه، که له سالی 2007 وه تا ئێستا 3 ملیۆن ئه‌کر(Acre) له‌و زه‌ویانه‌ی که دارستانن، ته‌خت کراون و پاککراوه‌نه‌ته‌وه، له 80% ی ئه‌م زه‌ویانه بۆ پاکژ و له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵ و گاوگوێلك ده‌بن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به بڕینی دار و دره‌خته‌کان و پاکردنه‌وه‌یان بۆ مه‌به‌سستی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و گۆشت و به‌روبومه ئاژاڵییه‌کان و گا و گوێلك ده‌بێته هۆی دروست کردنی 17% ی گه‌رمی و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی هه‌موو جیهان، که ئه‌مه‌ش له‌و گه‌رمییه و دا‌نه‌وه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنه‌ی که سیسته‌می هاتوچۆی جیهانی ده‌یداته‌وه، زیاتره. هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته Bertin , JBS , Marfrig به هه‌رسێکیان کۆنترۆڵی سێیه‌کی گوێره‌که‌ی هاورده‌ی به‌رازیل ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ته پرسه‌که لێره‌دا هه‌ر گۆشت نییه، به‌ڵکو ئه‌و کۆمپانیانه له دروستکردنی قاپوتی فه‌روو ، چاکه‌تی چه‌رم ، جانتا به هه‌موو چه‌شنه‌کانییه‌وه، که‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر له چه‌رمی گا و گوێلك و باقیه‌که‌ی تریشی وه‌رده‌گرن، له‌مانه‌ش گرنگتر پێڵاوه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمپانیای Clarks, Adidas, Nike ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له پاڵ کۆمپانیه‌کان و سوپه‌رمارکێته‌کاندا تردا، له پاکۆدان و ته‌ختکردنی جه‌نگه‌ڵستانه‌کانی (ئه‌مازۆن)دا هه‌یه، که بووه‌ته هۆی خاپوورکردنی ژیانی زیاتر له 20 ملوێن که‌س که له‌وێدا ده‌ژین.
گۆشتیش که وه‌کو له سه‌ره‌وه په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، کاڵایه‌کی بنه‌ڕه‌تییه و ئه‌وه‌یش له به‌رازیل دێته به‌رهه‌م، بۆ بازا‌ڕه‌کانی ئه‌وروپا و ڕوسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته کێلگه‌کانی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و گاوگوێلك له به‌رهه‌مهێنانی 9 تا 12ملیارد ته‌ن له CO2 به‌رپرسیارن، هه‌وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆری ئاویش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار ده‌هێبرێت؛ بۆ نموونه له به‌رهه‌م هێنانی ته‌نها یه‌ك کیلۆ گۆشتدا 200 جار ئاوی زیاتری ده‌وێت تا به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك کیلۆ دانه‌وێڵه، کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه، که بازاڕی جیهانی له بوا‌ری گۆشتدا له چاو ساڵی 1970 وه دوو جارونیو زیادی کردووه.
هه‌ندێک له بابه‌تی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و کاره‌ی که 6 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌ستی پێکردووه، که به‌شێکی تری ئه‌م دارستانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سۆیه بین Soya Bean له بوا‌ری کشتوکاڵی و پیشه‌سازیدا به‌کار هێنراوه، له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات، که چۆن گه‌وره‌ترین کۆمپانی تایبه‌تی (ئه‌هلی) جیهانی به‌ناوی Cargill، له ئه‌مه‌ریکایه و داهاتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی ساڵانه‌ی 70ملیارد دۆلاره، چۆن چه‌نده‌ها به‌نده‌ری له‌گه‌ڵ 13 سایلۆی بۆ پاشه‌که‌وتکردنی داهاتی کاره‌کانی له ناوچه‌ی ئه‌مازۆندا دروست کردوه. ئه‌م کۆمپانییه له 50% ی ئه‌و مریشکه‌ی که مه‌کدۆناڵد له ئه‌وروپا و به‌ریتانیادا به‌کاری ده‌بات، ئه‌م مسۆگه‌ری ده‌کات. هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی Greenpeace زه‌ویه گشتییه‌کان و هی هه‌ژاره‌کان له‌لایه‌ن کێڵگه‌وانه‌کانه‌وه به بلدۆزه‌ر ته‌خت ده‌کرێن و لێیان زه‌وت ده‌کرێن، ته‌تانه‌ت کرێکاری به‌ندکراویش له‌و کاره‌دا به‌کارده‌هێنن. پارساڵ 25 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه به‌زۆری بۆ کێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سۆیه به‌کار هێنراوه. سێته‌ڵلایته‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نها له ماوه‌ی دوو ساڵدا بڕینی دارستانه‌کان یا پاکه‌وه‌کردنیان دووقات زیادی کردوه، که 69 هه‌زار ئه‌کره. هه‌ر به ته‌نهاله 14 هه‌زار هیکتاردا له Santarem/belterra له ساڵێکدا 34 هه‌زار ته‌ن سۆیه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هه‌ر لێره‌وه به ته‌نها له‌ساڵی 2005 دا 787 هه‌زار ته‌ن له سۆیه بۆ ئیسپانیا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌نده و فه‌رانسا نێرراوه، که له‌وه به‌شی ئیسپانیا به‌ڕێژه‌ی 6.5%، به‌ریتانی 31%، هۆڵه‌نده 52% و فه‌ره‌نساش 6% بووه. هه‌ر به‌ته‌نها مه‌کدۆناڵد له ئه‌وروپادا له‌ساڵی 2004 دا 110 هه‌زار ته‌ن مریشکی له ئه‌مازۆن ها‌وردووه، که به پاره بایی 6.7 ملیارد دۆلار بووه. ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 5 شه‌مه ، 06-04-2006، لاپه‌ڕه 19.
کار و ڕه‌فتاری ئه‌م کۆمانیانه به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه، ته‌نها له‌و ڕێگایه‌وه ژینگه کاول ناکه‌ن و کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆمۆنێتییه‌کان و دانیشتوانی ناوچه‌که نابێت، بگره بوونه‌ته هۆی گۆڕینی که‌ش و هه‌واش له ڕێگا ڕوناکی و گه‌رمی و دروستکردنی گازێکی زۆری دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و ڕادیه‌یشن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که جاری وا هه‌یه شێوه‌ی وه‌رزه‌کانی شێواندووه، باران بارین له کاتی نه‌وازه‌دا، ڕودانی لافا و تۆفان و ڕه‌شه‌بای زۆر به‌هێز و... هتد. له 80% Carbon Emission ی جیهان به ته‌نها له‌لایه‌ن 17 وڵاته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، که هیند له نێوانیاندا چوارهه‌م وڵاته.
هه‌ر به‌هۆی داگیرکردنی زه‌ویه‌کی زۆره‌وه له لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که باسم لێکردن مه‌ترسیه‌کی گه‌لێک گه‌وه‌ره له‌سه‌ر دانیشتوانی وڵاته هه‌ژاره‌کان هه‌یه، ورده‌کاری ئه‌مه‌ش له ڕاپۆرتێکی UN دا هاتووه، که کاری 6 مانگه. له‌م ڕاپۆرته‌دا وا هاتووه که زیاتر له 30 ملیۆن هیکتار زه‌وی بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی بۆ وڵاتانی وه‌کو چین و وڵاته‌کانی که‌نداو به‌کار ده‌هێنرێت، که به‌خۆیان توانای به‌رهه‌م هێنانی پێداویسته‌کانی خوارده‌مه‌نی پێویستیان بۆخۆیان نییه.
به‌شی خوارده‌مه‌نی و کشتوکاڵی له ڕێکخراوی UN دا وایان خه‌مڵاندووه، که له ماوه‌ی 6 مانگی پێشوودا نزیکه‌ی 50 ملیۆن ئه‌کر زه‌وی له‌لایه‌ن وڵاته زه‌نگینه‌کانه‌وه بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی کڕراوه یا به‌کرێ گیراوه، که ئه‌م ڕووبه‌ره‌ش یه‌کسانه به نیوه‌ی ڕووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه به‌پیتانه‌ی که له ئه‌وروپادا به‌کار ده‌هێنرێن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌کات، که چۆن کۆریای باشووری 700 هه‌زار هیکتار زه‌وی له سۆدان کڕیوه، یا سعودیه 500 هه‌زار هیکتاری له تانزانیا کڕیوه. واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت، به‌م زووانه (کۆنگۆ)ش مامه‌ڵه‌که‌ی که له‌گه‌ڵ گروپێك له بزنسی ئه‌فه‌ریکای خواروو بۆ به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه و سۆیه بین و هه‌ره‌ها مریشک و هێلکه و گۆشت و شیر، که تییدا 8 ملیۆن هیکتار زه‌وی به‌کار ده‌هێنرێت، سه‌ربگرێت. (هیند)یش قه‌رزی به 80 کۆمپانی داوه، تاکو 350 هه‌زار هیکتار زه‌وی له ئه‌فریکا بکڕن. ساڵی پاریش وڵاتانی که‌نداو و سوید و لیبیا و چین زه‌وییان کڕیوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که مشتیان لێیان گیراوه‌ته‌وه به‌رازیل و ڕوسیا و ئۆکرانیا و کامیرۆن و ئه‌سیوپیا و زامبیا بوون. *
ماوه‌یه‌کیشه پرسی لێدوان له‌سه‌ر مافی بێگانه وه‌کو تاك و وه‌کو کۆمپانیاکانیان له خاوه‌ندارێتی خانوبه‌ره و زه‌وی و هه‌موو جۆره موڵکێك له عیراقدا لای مالیکی و که‌سه نزیکه‌کانی له مشتومڕدایه، واته خه‌ڵکی بێگانه یا کۆمپانیاکانیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت زه‌ویوزار و خانوبه‌ره له عیراقدا بکڕن، که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر دانیشتوانه‌که‌ی دروست ده‌کات. به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر نرخی خانووبه‌ره و زه‌وی ده‌چێته سه‌ره‌وه و له به‌کارهێنانیشیدا کاریگه‌ری خۆی داده‌نێت، نه‌ك هه‌ر کارایی له‌سه‌ر ژێنگه به‌ڵکو له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌شی داده‌نێت و سه‌رئه‌نجام ئه‌مانیش به ده‌ردی دانیشتوانی دێلتا نایجیر و خه‌ڵکانی ناو جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئه‌مازۆن و دانیشتوانی ئه‌و به‌شه‌ی هیند، که کۆمپانیای کۆکاکۆلا تێیدا نیشته‌جێ بووه، ده‌چێت.
له حاڵی حازردا کۆمپانیای پیترۆڵی به‌ریتانی و کۆمپانیایه‌ك به‌ناوی CNPC چینی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا له مامه‌ڵه‌ی پێشخستنی بیره نه‌وتییه‌کانی ڕومێله دان، که شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی نه‌وته له عیراقدا و نه‌وتی یه‌ده‌کی له‌وێدا به 18ملیارد به‌ر‌میل خه‌مڵێنراوه، له‌م کۆنتراکته‌شدا که بڕیاره بۆماوه‌ی 20 ساڵه ببه‌سترێت، کۆمپانی پێترۆلی به‌ریتانی و کۆمپانی CNPC