له‌نده‌ن، ئازاری 2009
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چ له كوردوستان و چ له‌ده‌ره‌وی، له لایه‌ن گه‌لێك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر به كه‌ڵه‌نووسه‌ره‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌نووسرێت. هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا نامه‌وێت درێژه به‌و كێشه‌یه بده‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نێكی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌م و هه‌روه‌ها ده‌رگایه‌كیش بكه‌مه‌وه بۆ وتووێژ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی شارازا و لێوه‌شاوه‌وه تاكو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه باشتر بدوێن.
من له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت گه‌ر به‌كورتیش بێت پێناسه‌یه‌كی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیمۆكراتیه‌ت و ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی بكه‌م و دواتریش په‌یوه‌ستكردنه‌وه‌یان به تایتڵی باسه‌كه‌مه‌وه له زه‌مینه‌ی واقیعدا، نه‌ك پێناسه‌كردنی له ڕواڵه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو نووسینه‌كاندا، به‌رده‌وام خۆی دووباره‌و ده‌باره ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه: كه کۆمه‌ڵگه‌ی كوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه نییه، حكومه‌تی كوردی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیمۆكراتی نییه، زۆری تر له‌مانه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بۆمان ڕون بكه‌نه‌وه كه مه‌به‌ست له حكومه‌تی دیمۆكراتی چیه؟ یان كام کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟ وه‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه له زه‌مینه‌ی بووندا نه‌ك له دووتوێی وشه و ڕسته فه‌لسه‌فییه‌كاندا.
له واقیعدا و ئه‌وه‌ی ته‌جروبه و دیدی ژیان پێمان ده‌ڵێت ئه‌مه‌یه: هه‌ر حكومه‌تێك به پێی ده‌نگدانێكی ئازادی دوور له هه‌ڕه‌شه و زه‌بروزه‌نگ نواندن چ له به‌كێشكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌دا بۆ مه‌ركه‌زی ده‌نگدانه‌كان یا خوود زۆرلێكردنیان بۆ ده‌نگدان به كه‌سێك، كه‌سانێك یا حیزبیك، هه‌ڵبژێررا، ئه‌وه ئیدی هه‌ركه‌س یا هه‌ر حیزبێك، هه‌ڵببژێرێت، به مه‌فهومی باو ئه‌و هه‌ڵبژرادنه دیمۆكراتیه و شه‌رعیه‌تیش به حكومه‌تی دامه‌زرێنراو ده‌دات له ته‌تبیقكردنی ئه‌جنده‌كه‌یدا، جا ئیدی ئه‌وه له كوردستان بێت یا له ئیسرائیل، له ئه‌وروپا بێت یا له كه‌نداو ئه‌مه‌ریكا یا له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی سه‌ر گۆیی ئه‌م زه‌مینه بێت. خۆ گه‌ر هه‌ر حكومه‌تێك له‌مانه له سه‌رده‌می حوكمیدا شێوازی توندوتیژی و خویناوی گرته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی موعاره‌زه‌دا، هه‌تا ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه هه‌ڵی بژاردووه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و پێناسه‌ی كه ئێمه بۆ حوكمی یا حكومه‌تی دیمۆكراسی ده‌كه‌ین ته‌نها یا پێناسه‌ی كتێبیه، یا دیمۆكراتیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت له جه‌وهه‌ردا یه‌كن.
من واده‌زانم كه تێگه‌یشتن له دیمۆكراتیه‌ت و حكومه‌تی دیمۆكراتیه‌ت له لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی، ئه‌وه‌یه كه دیمۆكراتیه‌ت به سروشتی حیزب یا ده‌وڵه‌ت ده‌زانن به‌ڵام له ڕاستیدا دیمۆكراتیه‌ت شێوازی حوكمه، مه‌یله، نه‌ك سروشت یا ته‌بیعه‌تی حیزب و خوود و هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت هه‌ر بۆیه زۆر ئاساییه و ڕوشی داوه كه هه‌مان حیزب یا هه‌مان ده‌وڵه‌ت دیمۆكراتیش بووه و هه‌م دیكتاتۆریش، به‌كارهێنانی نه‌رمی یا تووندوتیژی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئیستیجابه‌ی خه‌ڵكی، واته به‌رهه ڵستی ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی ده‌بنه‌وه یا به سیاسه‌ته‌كانی ڕازی ده‌بن. موته‌فیق ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش تاریفمان بێت بۆ دیمۆكراتی و حكومه‌تی دیمۆكراتیانه ده‌كه‌وینه به‌ر دوو ئه‌مری واقیعه‌وه یه‌كه‌میان یا ئه‌وه‌تا دیمۆكراتیه‌ت درۆیه و نییه یا ئه‌وه‌تا تا ئێستا هیچ حكومه‌تێكی دیمۆكراتیانه نه‌بووه هه‌تا به حكومه‌تی به‌لشه‌فیكیشه‌وه.
زۆربه‌ی خوێنه‌وارانی ئێمه واتێده‌گه‌ن كه حكومه‌تی دیكتاتۆری له دوو زه‌مینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات یه‌كه‌میان له كووده‌تای سه‌ربازیه‌وه و دووهه‌میشیان له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاكه حیزبیكه‌وه كه ئه‌میش ورده ورده كۆنترۆڵی هه‌موو جیهازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو شوێنه حه‌ساسه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات تا ده‌گاته هه‌موو شه‌ره‌یانه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، ئیدی له دواقۆناغیدا حیزب جێگای کۆمه‌ڵگه و سه‌رۆكی حیزبیش جێگای هه‌موو حیزب و سه‌ركرده‌كانی حیزب ده‌گرێته‌وه.
پێموایه ئێمه ته‌وه‌قعێكی زیاد له حه‌د و هه‌ڵه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی دیۆكراتی هه‌یه، هه‌روه‌كو ته‌وه‌قوعمان چۆنه بۆ خودا كه به‌و بوونه‌وه‌ره یا به‌و كه‌سه‌ی ده‌زانین كه له قورئان و گوتراوه‌كانی په‌یامبه‌ردا ها‌تووه. ئێمه ته‌وه‌قوعمان له ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی وه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن به‌نه‌زه‌ری له كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌فلاتون و ڕۆسۆ و ئه‌م و ئه‌ودا ها‌تووه، ئاوا ده‌بینین. ئه‌وه نابینین كه دیمۆكراتیه‌ت له دنیای واقیعدا كه‌وته عه‌مه‌له‌وه شتێكی تره و جاری واش هه‌یه له زۆر شوێندا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌قاوده‌ق به پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌قعكردنه‌كه‌وه بێت.
مه‌سه‌له‌ی پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن كه مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی دیمۆكراتیه و له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا پیاده ده‌كرێت هه‌ڵگری ئه‌جنده‌یه‌كی جه‌زاب و پڕ له داخوازی گرنگه و گرنگ بووه، به‌ڵام كه دێته سه‌رحوكم ورده ورده پاشه‌كشه‌ی لێ ده‌كات چونكه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت له‌به‌رده‌م واقیعه‌كه‌دا. كه تۆهیچت نه‌بێت به ئاسانی ده‌توانیت باس له دابه‌شكردنی داهاتی خه‌ڵكی تر بكه‌یت، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بیت زۆر ئاسانه كه باس له‌وه بكه‌یت ئه‌وه ده‌كه‌یت و ئه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه ئه‌وه ته‌تبیق ده‌كه‌یت.
ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵبژێرراون واته ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان شتێكی وایان له ده‌ستدا نییه، ئه‌مان ته‌نها له مه‌جلیسه‌كانی په‌ڕله‌مان و مه‌جلیسه‌كانی تردا هه‌ر ده‌نگدانیان له سه‌ره چونكه له هه‌قه‌تدا ئه‌وه‌ی كه حوكم ده‌كات ئه‌وان نین به‌ڵكو حاكمه گه‌وره‌كانی نێو ده‌زگه‌ی داد و دادگاكانن، سه‌رۆكی پۆلیس و داموده‌سگا سیخوڕیه‌كانن، خه‌ڵكانی بزنسمان و هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نداكانن. سه‌رۆكه‌كانی بانكه‌كان و ئه‌وانه‌ن كه له بۆرسه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، ڕاوێژكار و كاوێژكاره‌كانن كه ئه‌مانه له به‌ریتانیادا له ژێر گروپی سیڤڵ سێرڤسدا (civil service) خۆیان ده‌بیننه‌وه. كه هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه و هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش كه‌سیان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارندن نه‌هاتونه‌ته ئه‌و جێگایه و كه‌س ده‌نگی بۆنه‌داون. ئه‌مانه‌ن كه به‌رنامه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا بۆ ده‌وڵه‌ت داده‌نێن: له گۆڕینی كه‌رته ده‌وڵه‌تییه‌كان و تایبه‌تكردنی بۆ كه‌رتی تایبه‌تی، له دروستكردنی ڕیگا و بانی تازه و فڕۆكاخانه‌ی تازه، هه‌تا به‌رنامه و مه‌نهه‌جی دیراسی، له داخستنی خه‌سته‌خانه و قوتابخانه و پاركه‌كان و خانووبه‌ره و سوپه‌رمارکێت و دابه‌زین و به‌رزكردنه‌وی ڕێژه‌ی سوود و هه‌ڵئاوسانی پاره و په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری نێوده‌وڵه‌تان له سه‌ر ئامۆژگاری و ڕاوێژی ئه‌مان دیاری ده‌كرێت، واته به‌رنامه‌ی ئابووری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی. هه‌روه‌ها ئه‌مانن كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێكردنی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تدا، بۆیه ئاساییه كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك شالیاران هه‌تا شالیاره‌كانیش چه‌نده‌ها ڕاوێژكار و كاوێژكاری هه‌مه جۆره‌یان هه‌بێت، كه زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش یا بزنسمانن یا له خێزانه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه هاتوون. هه‌تا له یارمه‌تیدانی وڵاتێكدا یا له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و هێڕشكردنه سه‌ر وڵاتێكی تردا، هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه نه‌خشه‌كه ده‌كێشن، به‌ڵام ئه‌ندامه به‌سته‌زمانه‌كانی ناو په‌ڕله‌مان هه‌ر ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. به كورتیه‌كه‌ی به‌ناو حوكمكه‌رانی ده‌وڵه‌تی "دیمۆكراتی" هه‌ر فه‌رمانبه‌رن و هیچی تر.
شایانی باسه لیره‌دا په‌نجه بۆ دایكی په‌ڕله‌مانی جیهانی و یه‌كه‌م په‌یڕه‌وكه‌ری دیمۆكراتیه‌ت، كه به‌ریتانیایه ڕابكێشین. زۆر به‌یه‌قینه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسم كردن له‌م وڵاته‌دا، له‌م ده‌وڵه‌ته دیمۆكراتیه‌دا به‌خه‌ستی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. تۆنی بله‌یر كه پێشتر سه‌ره‌ك شالیارانی ئێره بوو وه‌ختی وا هه‌بووه که زیاتر له 30 ڕاوێژكار و كاوێژكاری تایبه‌تی هه‌بووه و هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و ژیانی ڕۆژانه‌ی له به‌سه‌ربرنی كۆبوونه‌وه‌كانی و نووسینی خوتبه‌كانی بۆ بۆنه جیاجیاكان و تا ده‌گه‌یشته سه‌ر چۆنێتی خواردن و قسه‌كردن له كۆڕ و كۆمه‌ڵدا هه‌تا جلپۆشین و خۆڕێكخستنیشی، ده‌گرته‌وه.
هه‌ر له سای ئه‌م ڕژێمه دیمۆكراتیه‌ته‌دا بوو له سای ئامۆژگاری ده‌سگا سیخوڕیه‌كان و بزنسماندا بوو كه بڕیاری جه‌نگیان دژی عێراق دا، له 16-02-03 پتر له 2 ملیوێن خه‌ڵك چووه سه‌ر جاده بۆ پێشاندانی ناڕه‌زایی خۆیان دژی جه‌نگ به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته دیمۆكراتیه ڕیزی ڕای ئه‌م خه‌ڵكه‌ی نه‌گرت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆ گه‌ر خۆپێشاندانه‌كه له‌و سنووره‌ی كه بۆی كێشرابوو بترازایه، پۆلیس به فه‌رمانی شالیاری ناوخۆ و پشتگیریكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆك شالیارانه‌وه ئه‌و په‌ڕی توند‌و تیژیان دژی خۆپێشانده‌ران، به‌كار ده‌هێنا.
هه‌ر له‌م ده‌وڵه‌ته دیمۆكراتیه‌ته‌دایه تا ئێستاش ئافره‌تان له به‌شی كه‌رتی تایبه‌تیدا له سه‌دا 25 كه‌متر له مووچه‌ی پیاو وه‌رده‌گرن، تا ئێستاش زیاتر له 5 ملیۆن که‌س توانای خویندنه‌وه و نووسینیان نییه كه به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌كاته 8.3 له كاتێكدا كه له ئێران‌دا له سه‌دا85 خه‌ڵكه‌كه‌ی خوێنده‌وارن، هه‌ر له‌م وڵاته مه‌ده‌نییه و دیمۆكراتیه‌ته‌دایه كه هه‌ژاریه‌كی زۆر و سته‌مێكی زۆر له ناو دانیشتوانیدا به‌تایبه‌ت خه‌ڵكه ڕه‌شه‌كه‌ی و خه‌ڵكانی تر له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌یه، نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن منداڵی هه‌ژار هه‌یه لێره كه زۆربه‌یان ده‌چنه خانه‌ی زۆر هه‌ژارانه‌وه. حكومه‌تی ئێستای له‌یبه‌ر له ماوه ی 12 ساڵی حوكمیدا، واته له ساڵی 1997 وه ته‌نها توانیویه‌تی 300 هه‌زار له‌و منداڵانه، كه ژیانیان له‌ژێر هێڵی مه‌جاعه‌وه (برسێتییه‌وه) بووه، ڕزگار بكات. هه‌ر له‌م وڵاته دیمۆكراته‌دایه که به‌ناوی دژه‌تیرۆر و موكافه‌حه‌ی تاوانه‌وه " جه‌ریمه" 4 ملوێن كامیره‌ی موراقه‌به‌كردن دانراون، كه هه‌ر 15 كه‌سمان كامیره‌یه‌كمان به‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌ر لێره‌یه كه زیاتر له 78 هه‌زار كه‌س به‌ندن كه به ڕێژه‌ی سه‌دی ئه‌م نیسبه‌ته نه‌ك له هه‌ر یه‌ك له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان زیاتر خه‌ڵكی به‌ندكراوی هه‌یه، به پێی ئاماره فۆرمیه‌کان هه‌ر ل 100000 که‌س 151 که‌سی به‌نده ، که به‌ڕێژه‌ی سه‌دی له‌ساڵی 1992 وه تائێستا له‌سه‌دا 73 به‌ندیه‌کان زیادی کردوه وه له ساڵی 2001 یشه‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 زیادی کردوه، واته ڕێژه‌که به‌ڕێژه‌یه‌کی ته‌ردی نه‌ک عه‌کسی سه‌رده‌که‌وێت، هه‌تا ئه‌م وڵاته دیۆکراتی تر‌و مه‌ده‌نی تربێت به‌ندیه‌کان له‌زیاد بووندا ده‌بێت. ڕێژه‌ی خه‌ڵکانی به‌ندکراو له‌م وڵاته‌دا هه‌تا له توركیاش زیاتره. هه‌ر لێره‌یه كه تائێستاش به‌ناوی تیرۆره‌وه بێدادگایی كردن بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ خه‌ڵكی له‌به‌ندیخانه‌ی Bellmarsh به‌ند كراون، گه‌رچی له‌م ماوه‌ی پێشودا هه‌ندێکیان به‌ردران چونکه هیچ شتێکیان له‌سه‌ر نه‌کرا به‌بار. هه‌ر له‌م وڵاته دیمۆکراتیه و مه‌ده‌نییه‌دایه، که پۆلیس هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که به‌کامیره‌ی ڤیدیۆ ڕه‌سمی هه‌موو ئه‌و که‌سانه که له خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ناوی ته‌واویانه‌وه، به ئه‌درێسیانه‌وه، به به‌سه‌رهاتی ژیانیانه‌وه به مێحوه‌ری چالاکیانه‌وه بگرێت و زانیاریان له‌سه‌ر کۆ بکاته‌وه، تۆماری گوێگرتن له قسه‌وباسی سه‌ر ته‌له‌فونیان بۆ ماوه‌ی 7 سال له ده‌سگه‌ی هه‌واڵگری Intelligence System خه‌زن بکات.
لێره سه‌ربه‌ستیه‌كانی تاكی ناو کۆمه‌ڵگه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌م و كه‌متر ده‌بنه‌وه كه ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته جێگای نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆدۆسته‌كان تا گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا 4 كه‌ڵه دادوه‌ری به‌ریتانی هاواریان لێ هه‌ستا و ڕیپۆرتێكی دوورودرێژیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشكه‌ش به حكومه‌ت كرد، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتێک که بۆڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی جزه‌ی کردوه ، ڕه‌شنوسی ئه‌م دوایه‌ی دژه‌تیرۆر که‌له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌رکراوه‌و دواتر ڕه‌نگه ببێته یاسا، زۆر که‌سو لایه‌نی له‌قاڵبی" توندڕه‌وه‌کان" Extremist داوه . له‌و ڕه‌شنوسه‌دا واهاتوه " هه‌ر موسڵمانێکی به‌ریتانی له‌هه‌ر شوێنێکدا سه‌پۆرتی مقاوه‌مه‌ی چه‌کدارانه بکات ، له‌وانه هی فه‌له‌ستینیه‌کانیش ، یاهه‌ر که‌سێک قبوڵی "Favours" یاسای شه‌ریعه بکات، ئیدانه‌ی ئه‌و هێڕشانه که له عێراق‌و ئه‌فغانستان، ده‌کرێته سه‌ر هێزی سه‌ربازی داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکی، نه‌کات ، ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی که‌مه‌یلی جنسیان به‌لای هاوجنسه‌کانی خۆیاندا “Gay” هه‌بێت ، به‌تاوان بزانێت، یاخود ئه‌وانه‌ی که سه‌پۆرتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی خه‌تی پانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بکه‌ن " هه‌موو ئه‌مانه به‌توند ڕه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن . گاردیانی ڕۆژی 5 شه‌مه، 19-02-09 . ئه‌م شێوه بانگهێشه‌یه سنوری گروپه توندڕه‌و شه‌ڕانیه‌کان ده‌به‌زێنێت و گروپه ناتوندڕه‌وه‌کانو ناشه‌ڕانیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. به‌مانایه‌کی تر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ی ئه‌م وڵاته و گروپه چه‌پاکانیش به‌ر حه‌مله‌ی دژه تیرۆر ده‌که‌ون.
هه‌ر له‌م وڵاته‌دا له سه‌دا 7 دانیشتوانه‌كه‌ی ریكۆردی دی ئێن ئه‌ی (DNA) ده‌یتا به‌یسیان له لای پۆلیس، هه‌یه، ئه‌م ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا له سه‌دا 0.5 ئه‌مه‌ی كه لێره‌دا من باسم كرد چه‌ند نموونه‌یه‌كه له سه‌ده‌ها نموونه یا كورد واته‌نی مشتێكه له خه‌روارێك. كه من له‌م نووسینه‌دا نامه‌وێت ئه‌م لیسته درێژ بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوانی حكومه‌تی دیمۆكراتی و حكومه‌تی دیكتاتۆریدا نییه چونكه هه‌ر ئه‌وه گرنگ نییه كه حكومه‌تێك له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بێته سه‌ر حوكم و ده‌خوازین و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكات یا ئه‌وه بێت یا هه‌ندێك چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه لێی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خۆی چی ده‌كات و چ ڕێڕه‌وێكی پێ ده‌گیرێته به‌ر.
هه‌موو حكومه‌ته‌كانی دنیا له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا حوكم بكه‌ن و دیمۆكراتی بن یا دیكتاتۆری بن برغویه‌كی بچووكی ماشێنی ئه‌م سیسته‌مه‌ن، ئه‌رك و فه‌رمانیان ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی سه‌رده‌من، سیسته‌می جه‌نگ، سیسته‌می نه‌بوونی و هه‌ژاری و نادادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌می پارێزگاری كردن له خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كاریش له‌سه‌ر مانه‌وه و ئیدامه‌دان(درێژه‌دان) به ژیانی خۆی و سیسته‌مه‌كه، ده‌دات، جا ئیتر چ شێوازێك له حوكم و گرتنه‌به‌ری چ تاكتیكێك ئه‌و مانه‌وه‌یه بخوازێت، حكومه‌ت ده‌یكات بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه به‌كار ده‌هێنێت: نانه‌وه‌ی جه‌نگ به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه ئه‌هلی، دینی و مه‌زهه‌بی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، زه‌مانه‌تی ئاسایش، ڕیفۆرمكردن یا داپڵۆسین و به‌كارهێنانی توندوتیژی. له‌یه‌ك كاتدا ئه‌مانه هه‌موو‌ی ده‌توانرێت به‌رده‌وام بن له شوێنی جیاجیای ئه‌م جیهانه‌دا، گه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه بیخوازێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه به‌راوردێكی حوكمی حیزبه تۆری و یا كرێكاریه‌كانی یا سوشیال - دیمۆكراته‌كانی ئه‌وروپایه، هه‌تا له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئیسرائیلش.
بێگومان له‌یبه‌ر پارتی (پارتی كرێكاران) به‌ریتانیا ئه‌مه‌ی كه له ئێستادا ده‌یكه‌ن نه له به‌رنامه‌یاندا بووه و نه ویستویشیانه بیكه‌ن، به‌ڵام ده‌كه‌ونه ژێر گوشار و فشارێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه یا ده‌بووایه ئه‌وانه‌یان بكردایه یا ده‌بووایه ئاشبه‌تاڵیان له ده‌سه‌ڵات بكردایه هه‌ر بۆیه‌ش كه هه‌ندێك شت كه له‌یبه‌ر كردوویه‌تی پارتی تۆری (موحافزین/ پارێزگاران) كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بوو زوقره‌ی كردنی ئه‌وه‌یان نه‌بوو.
ئه‌وه كو‌رته‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به حكومه‌تی دیمۆكراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه پێم وایه ئه‌وانه‌ی كه له نووسینه‌كانیاندا په‌نجه بۆ حكومه‌تی دیمۆكراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاده‌كێشن مه‌به‌ستیان حكومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و شوێنانی تر.
هه‌ڵبه‌ته لێتێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له دیدی جیاجیاوه پێناسه‌ی جیاجیا به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌و پێناسه و لێكدانه‌وه‌یه‌ش له سه‌ر هه‌ر بناخه‌یه‌ك بكرێت و ده‌كرێت نكوڵی له‌وه نا‌كات كه جیاوازیه‌كی گه‌لێك گه‌وره له نێوانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه ناوم هێنان له سه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به كوردوستانیشه‌وه، هه‌یه. به ڕه‌غمی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم كردن، مرۆڤ له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا به‌ده‌ر له ته‌مه‌ن و جنس و ڕه‌نگ و ڕوخساری، كه‌مئه‌ندامه‌تی یا ته‌كامولی ته‌واوی.... هتد نرخ و به‌هایان هه‌یه، كه‌سێك نییه له سه‌روو داد‌و و یاساوه بێ گه‌ر چی ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا هه‌ر خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی كه زۆر ناسراون یا ئه‌وانه‌ی كه توانای به‌كرێگرتنی یاساناسێكی باشیان هه‌بێت به ئاسانی ده‌توانن له‌و سه‌رپێچیه‌ی كه له یاسادا كردوویه‌تی قورتاری ببێت. له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا هه‌مان فرسه‌ت بۆ هه‌موو‌ان ڕه‌خساو و له‌به‌رده‌مدایه، ده‌بێت دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش گرێ بده‌ینه‌وه به مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیه‌وه، تاكه‌كانی نێو کۆمه‌ڵگه هه‌ر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه وا فێركراون ڕێز له سه‌ربه‌ستی بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕینی ئه‌وی دی بگرن و ده‌ست له كاروباری یه‌كدی وه‌رنه‌ده‌ن، جیاوازی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕا و بۆچوون و ئاین و مه‌زهه‌بی یه‌كتری قه‌بوڵ بكه‌ن، به‌سه‌ر یه‌كدیدا شت نه‌چه‌سپێنن و ته‌عمیمی نه‌كه‌ن واته: ئه‌وه‌ی بۆ من باشه بۆ تۆش باشه، مامه‌ڵه‌ی منداڵ وه‌كو گه‌وره ده‌كرێت ڕێز له پیر و كه‌مئه‌ندام ده‌گیرێ و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگا‌نه‌دا ژیانی خه‌ڵكی چ له ڕووی ژیانی ئابووریه‌وه، په‌روه‌رده‌ییه‌وه یا له ڕووی هه‌بوونی ئاسایشه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك زامن كراوه.