ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا گیروگرفت و كه‌موكوڕی نه‌بێت. بێگومان زۆریش هه‌یه هه‌ر له شه‌ڕوشۆڕ و كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵك و له‌شفرۆشتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵ و ناموسی ئافره‌ت، گیروگرفتی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان شتێكی كۆمۆنه(ئاساییه) و یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگا‌یانه، فێڵ و حیله و ساخته‌كردن له خودی سیسته‌مه‌كه، هه‌یه، دزی و جه‌رده‌یی و ڕاووڕووت هه‌یه هه‌تا له له‌نده‌ن دا عه‌ماره‌ی(ته‌لار، باڵه‌خانه، ئه‌پارتمان) وا هه‌یه كه نامه‌به‌ر ( پۆست مان) ناتوانێت ڕوی تێبكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كانی له‌نده‌ن گه‌ر به شه‌وی دره‌نگ به پێ خۆتی لێبده‌یت خه‌ته‌ره. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆریش له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا هه‌یه -دواتر دێمه سه‌ری.
ئه‌مانه و زۆری تر كه كارێكی گه‌لێك خراپن. ئه‌مانه هه‌ن و ده‌بێت دانیان پێدا بنێین و قبووڵیشی بكه‌ین، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێت ده‌رك به هه‌بوونی زه‌مینه‌ی خولقێنه‌ری ئه‌وانه‌ش بكه‌ین، كه هه‌موو ئه‌م كاره خراپانه سه‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی بایولۆجی نییه به‌ڵكو ئیفرازاتی ئه‌م کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه و ئه‌م سیسته‌مه دڕنده‌یه، و هه‌تا ئه‌م سیسته‌مه‌ش له گۆڕێ بێت ناتوانێت و ناشیه‌وێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشانه بكات بۆیه مرۆڤ هه‌رگیز سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست ناهێنێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه ده‌بێت هه‌موو‌مان له خۆمانی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : بۆچی ئه‌م جیاوازیه گه‌وره‌یه هه‌یه؟ چی ده‌سته‌به‌ری هه‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاوای لێره كردووه و چیش كوردستان به‌تایبه‌ت و کۆمه‌ڵگه شه‌رقیه‌كانی(ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی) به‌گشتی وا دواخستووه؟
به‌ڕای من ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین سه‌رئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانێكی دوورودرێژی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی ج له ڕابوردوو چ له ئێستادا. گه‌ر هه‌ر ته‌ماشای ساڵانی حه‌فتاكان بكه‌ین ده‌بینین ڕێكخراوه نازی و فاشییه‌كان به كۆمه‌ڵی گه‌وره گه‌وره ده‌هاتنه‌سه‌ر جاده بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست و خه‌ڵكانی بێگانه، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی ئێره به ئاشكرا له كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا خوتبه‌ی حه‌ماسی دژی خه‌ڵكانی ڕه‌ش و بێگانه ده‌دا، هه‌ر ئه‌و خوتبه‌یه دواتر ناوی " ڕوبارێک له خوێن" ی لێ‌نرا، هه‌ر 40 ساڵ له‌مه‌پێش به ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وت كه ئافره‌تێكی سپی یا پیاوێكی سپی له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دا ببوونایه، كه ئه‌مه‌ش ڕووی ده‌دا ئه‌و كه‌سانه ده‌بوایه خۆیان بۆ هه‌موو تانه‌وته‌شه‌رێك ئاماده بكردایه تا ده‌گه‌یشته ڕاده‌ی مه‌ترسی په‌یداكردن له‌سه‌ر ژیانیشیان. هه‌ر 20 ساڵ له‌مه‌وپێش به‌ده‌گمه‌ن ئۆفیسێكت ده‌بینی كه ئه‌كسێسی بۆ خه‌ڵكی كه‌مئه‌ندام هه‌بێت له هه‌ما‌ن كاتیش‌دا كه‌مترت ده‌بینی لێیان كه كاریان بدرێتێ و كار بكه‌ن. هه‌ر 3 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌وڵه‌ت قه‌بووڵی نه‌ده‌كرد كه ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان به لای جنسه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌بوو به‌هاوژیانی یه‌كتری قبووڵیان بكات له كاروباری ڕه‌سمی وه‌كو میراتی و پاره‌ی خانه‌نشینی و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵ و...هتد، شایانی باسه كه بڵێین به‌شی زۆری ئه‌و هه‌وڵ و خه‌بات و چالاكیانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه خۆیانه‌وه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌ناركسته‌كان و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه ده‌كرا.
له‌بیرمه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا بوو كه خۆپیشاندانێك رێكخرا له لایه‌ن خه‌ڵكانی كه‌مئه‌ندامه‌وه به پشتگیری خه‌ڵكانی چه‌پ و سۆشیالێست و ئه‌ناركست و نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی، له‌وێدا كابرایه‌ك كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یك بوو ته‌كانی ده‌دا كه بچێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كانی تردا خۆی ده‌كوتا كه بچێته ناو بیناكه‌وه كه ده‌بوایه به‌قادرمه بچویتایه‌ته ناویه‌وه، پۆلیسێكیش نه‌ی ده‌هێڵا و پێی ده‌ووت ئه‌وه خه‌ته‌ره بۆ تۆ چونكه ئه‌كسێسی بۆ كه‌مئه‌ندام نییه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا (دێنیس سكینه) كه چه‌پ و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بوو به پۆلیسه‌كه‌ی وت ئاخر قوربان ئه‌م خۆپێشاندانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه.
ئه‌م وڵاتانه و کۆمه‌ڵگه‌كانیان به‌راورد ناكرێن به كوردستان. ئێمه له كوردستاندا مێژووی ڕێكخراو و گروپی مرۆییمان نه‌بووه تاكو به‌رگری له مافی مرۆڤ، له كه‌رامه‌تی مرۆڤ، له داد و دادوه‌رێتی، له مافی خه‌ڵكانی بێگانه، له ژینگه... هتد بكه‌ین، دژی شه‌ڕ و جه‌نگ بین له‌گه‌ڵ ئاشتیدا بین، دژایه‌تی ئه‌و هه‌ڵاواردنانه بكه‌ین كه ده‌بنه مایه‌ی چه‌وساندنه‌وه و جوداخوازی، جا ئید‌ی ئه‌و هه‌ڵاواردنه له‌سه‌ر بناخه‌ی ته‌مه‌ن، كه‌مئه‌ندامێتی، جنس، پێست، ناوچه‌گه‌ری، جودایی له‌هجه، هه‌رچیه‌ك بێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌سه‌ر پارته سیساسیه‌كاندا دا‌به‌ش بوو‌ن هه‌ندێكیان نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ندێكیشیان دینی و مه‌زهه‌بی، ئه‌مانیش به‌ده‌وری خۆیان هه‌میشه خه‌ریكی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی و گێلكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان بوو‌ن، هه‌رچی حیزبه ناشیۆناڵیستیه‌كانیش بووه له‌ژێر ناوی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی و ئاڵا و ده‌وڵه‌تی كوردی و...هتد حیزبه دینییه‌كانیش له‌ژێر ناو و دروشمی بریقه‌داری په‌یامبه‌ر و خودا و موسڵمانێتی و به‌هه‌شتدا، هه‌ردوو لایان، له ته‌فره‌قه خستنه نێوانی خه‌ڵك و به‌كوشتدانیان و وێرانكردنی وڵات‌دا، ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان یا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌كرێی گرتوون. له كاتێكدا له‌م وڵاته ئه‌وروپیانه، له‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا به هه‌زاره‌ها گروپ و كۆمه‌ڵی وا گه‌وره‌ی تیادا ده‌دۆزیته‌وه كه كه‌موكوڕیه‌كی ناو کۆمه‌ڵگه‌كه نه‌ماوه گروپێك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆی دروست نه‌بووبێت و له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و پارت و ده‌سگا ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا، خه‌باتی بۆ نه‌كات. ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و پارته‌كان و كاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوان نین كه گه‌نده‌ڵی ناكه‌ن ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵك و گروپانه‌یه كه ڕیگایان پێناده‌ن.
به‌ڕای من ئه‌مه به‌شێكی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن ئه‌م وڵاته ئه‌وروپیانه مێژویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه له دیمۆكراتیه‌تدا و ماوه‌یه‌كی زۆریشه به دوورن له شه‌ڕ و شۆڕ، به‌ڵام خۆ ئێسرائیل مێژووی دوورودرێژی نییه، ئێستاش له شه‌ڕ و شۆڕدان، به مانای وشه‌ش به پێی بۆچوونی نووسه‌ر و خوێنه‌رانی ئێمه نه‌ك هه‌ر دیمۆكراتین بگره له هه‌نێك وڵاتانی تر دیمۆكراتی ترن، كه‌چی به سه‌ده‌ها ڕیكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و مافی مرۆڤی تیا هه‌یه و زۆر زۆر چالاكیشن، له كاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی ئه‌وێ له پێش هه‌موو شوێنێكی تره‌وه دژایه‌تی ئه‌و هێڕشه دڕندانه ده‌كه‌ن و داوای مافی مرۆڤی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن. ژنه‌كه‌ی Ehud Olmert سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ماوه‌یه‌كی زۆر زۆره هاوسه‌ری ئێهوده بۆ یه‌كه‌مجار كه ده‌نگی به حیزبی لیكود دا، پێش ئه‌م جاره‌ی دوای بوو، كچه‌كه‌یان هه‌تا ئه‌م دوایه‌ش له نوقته‌ی پشكنینی فه‌له‌ستینییه‌كاندا له لایه‌ن ئیسرائیلیه‌كانه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك له‌وێ ڕاده‌وه‌ستا تا چاودێری ڕه‌فتار و كرداری سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان بكات، كوڕێك له كوڕه‌كانی سه‌رپێچی یاسای به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌چوونی بانگه‌وازی سه‌ربازی ئیحتیاته‌وه، کرد. كوڕه‌كه‌ی تری هه‌ر عه‌لاقه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نییه. شایانی باسه گه‌ر لێره‌دا هه‌ر ئیسرائیل به نمونه‌ی وڵاتی دیمۆكراتی و دیكتاتۆری له یه‌ك كاتدا سه‌رده‌می جه‌نگ و ئاشتیدا له ژێر حوكمی حیزبی كرێكاران و حیزبی لیكو دا، به نموونه بهێنینه‌وه ئه‌و كات جیاوازی حوكمی حیزبی كرێكاران و حیزبی لیكود ( موحافیزین ) به باشی ده‌بینین.
دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردن و چالاكی و ده‌وریان، هێلێكی گه‌وره ده‌كێشێت له نێوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه. لێره له‌م وڵاتانه‌دا، له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا خه‌بات و چالاكی بۆ خۆشگوزه‌رانی و چاككردنی باری ژیانی تاك و مرۆڤی کۆمه‌ڵگه كراوه و ده‌ست پێده‌كات و ئید‌ی ئه‌و مرۆڤه هه‌رشێوه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه گرتبێت، هه‌ربۆیه‌ش حیزبه سیساسیه‌كانیشیان زیاتر ئامانج و ئه‌جه‌نده‌كانیان به‌تایبه‌تی له سیاسه‌تی ناوخۆدا له‌و مه‌داره‌دا سووڕاوه‌ته‌وه چونكه ئه‌مان كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری و فشار و گوشاری ئه‌و گروپ و كۆمه‌ڵه مرۆدۆستانه‌ی كه هه‌بوون كه هه‌ن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. كه‌چی له كوردوستانی ئێمه‌دا خه‌بات و چالاكی بۆ سه‌رفرازی خودی مرۆڤه‌كانی نه‌كراوه بگره بۆ په‌رستن و پیرۆزكردنی وه‌هم بووه ئه‌و شته‌ی كه له زه‌مینه‌ی واقیعدا وجودی نه‌بووه و نییه، چ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بێت یا دانی وه‌همی به‌هه‌شت و هه‌بوونی خودا بێت، بۆیه گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژانیش گروپێكی مرۆڤدۆستیش هه‌بوبێت ئه‌وا گروپه‌كه بووه‌ته كلكی ڕێكخرا و پارته سیاسیه‌كان و به ته‌واوی كه‌وتۆته ژێر ڕكێفیانه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه واقیعه‌كه بێت چۆن ده‌توانرێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی وه‌كو ئێره دروست بكرێت، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا كه له‌و ده‌سگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌دا كه كه‌سانێكی زۆر كه له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كاری تیادا ده‌كه‌ن، ئه‌مانه خۆیان زه‌ڕه‌یه‌ك مه‌ده‌نێتیان تیادا نییه، ژیان له‌م وڵاتانه‌دا فێری هیچی نه‌كردوون، خۆیان گه‌نده‌ڵن، كابرایه‌ك له‌وێ 4 هه‌زار دۆلار مووچه‌ی مانگانه‌ی بێت بێ له قاچوقوچی تر، لێره‌ش خۆی كردووه به كه‌مئه‌ندام و پاره‌ی كه‌م ئه‌ندامێتی وه‌رده‌گرێت !!! جائیدی ئه‌و بواره‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسابیێت یا خۆیان ئه‌و هه‌لانه‌یان له‌ده‌ست دابن. ئید‌ی چۆن داوا له هه‌بوونی یا بیناكردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بكه‌ین.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانین بچینه ناو به‌شی كۆتایی بابه‌ته‌كه‌وه كه گه‌نده‌ڵیه.. به بۆچونی من گه‌نده‌ڵی ڕواڵه‌تی کۆمه‌ڵگه یاخود ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆری به ته‌نها یا کۆمه‌ڵگه‌ی نامه‌ده‌نی نییه، گه‌نده‌لی ڕواڵه‌تێكی پۆخڵی جیهانییه، كه ئه‌میش زاده و ئیفرازاتی ئه‌م سیسته‌مه به‌ربڵاو و باوه‌ی سه‌رده‌می ئێستایه له‌جیهاندا، بۆیه له هه‌ر شوێنێك، له هه‌ر وڵاتێك له‌م دنیایه‌دا بگه‌ڕێیت له گه‌نده‌ڵی به‌تاڵ نییه به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌یه ئیتر له قه‌باره‌كه‌یدا بێت، له به‌شێكی کۆمه‌ڵگه‌كه‌دا ده‌یبینیته‌وه یا سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، گه‌نده‌ڵی یاسایی كراوه یا هه‌ر به ئاسایی ده‌كرێت، ئایه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه كه خه‌ڵكانی به‌رپرسیار و ده‌سه‌ڵاتدارن یا نزیكه‌ی سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ئایه گه‌نده‌ڵی له وڵاتی داگیر كه‌ره‌وه بۆ وڵاته‌كه ماوه‌ته‌وه، یا هه‌ر خۆی بووه‌ته نه‌رێت و ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كانی ناو کۆمه‌ڵگه‌كه، ئایه كۆمیته‌یه‌ك یا لیژنه‌یه‌ك بۆ موكافه‌حه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه دروست كراوه و... پرسیاری زۆری تریش هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌موو جیهان نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر كوردستان و وڵاته مه‌ده‌نی و "دیمۆكراتیه‌كانه" به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، تا ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم گرێی بده‌مه‌وه به‌باسه‌كه‌مه‌وه.
نكوڵی له‌وه ناكرێت كه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له كوردستان ده‌كرێت ڕه‌نگه كه‌موێنه بێت و زۆریش جودایه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیادا هه‌یه و ده‌كرێت. له كوردستاندا چه‌قی گه‌نده‌ڵی له‌ناو جه‌رگه‌ی حوكمداران و به‌رپرسیاراندایه و له‌وێیشه‌وه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو زۆربه‌ی زۆری خێزانه‌كانی ناو کۆمه‌ڵگه‌كه، ئه‌مه‌ش به چه‌شنێكه كه هه‌ردوو لایان به‌پێی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتنیان كه‌م تا زۆر تێوه‌ی گلاون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه نه‌ك هه‌ر كار به ئاسانی له ده‌سگاكانی ده‌وڵه‌تدا ناڕوات به‌ڵكو كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت به‌وی تریان بڵێت به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه یا به‌یه‌كدی بڵێن پێت خوار داناوه. له‌وێ وای لێهاتوه گه‌نده‌ڵی بووه‌ته نه‌رێت، بووه‌ته كه‌ڵچه‌ر بۆیه هه‌ر شوێنێك ده‌گریت پڕه له گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی، هه‌ر مه‌كته‌بێك، هه‌ر خه‌سته‌خانییه‌ك، هه‌ر دائیره‌یه‌ك، هه‌ر ڕێكخراوێكی خێرخواز، بێبه‌ش نییه له گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی.
خۆگه‌ر پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مه بێت: كه‌سانێك كه یاسا پێشێل ده‌كه‌ن له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، كه‌سانێك كه له هه‌ڵپه‌ی گه‌وره‌دان له به‌ده‌ستهێنانی شتێك له‌سه‌ر حسابی كه‌سێكی تر یا کۆمه‌ڵگه‌كه، كه‌سانێك كه زیاده‌به‌شیان ده‌وێت جا ئید‌ی ئه‌وه به‌شی خه‌ڵكی تر بێت یا کۆمه‌ڵگه بێت، كه‌سانێك كه تێرخواردنیان بۆ نییه و درێغی ناكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وانه‌دا، خۆ گه‌ر ئه‌مانه گه‌نده‌ڵی بن به‌ڕای من گه‌نده‌ڵی به‌شێكی زۆری تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتۆته‌وه : ئه‌وه‌ی شه‌هیدی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆژێك چه‌كدا‌رێتی كردبێت، ئه‌وه‌ی كه‌سێك له دوور و نزیكه‌وه بناسێت، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت كارێكی بڕوات، ئه‌وه‌ی دوكانداره، ئه‌وه‌ی بازرگانه، ئه‌وه‌ی قۆنته‌راتچیه، ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌داره.......هتد به چه‌شنێك له چه‌شنه‌كان له‌م گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاوه.
وه‌كو پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕ‌اكێشا له‌م وڵاتانه‌شدا گه‌نده‌ڵی گه‌لێك زۆره، كه من زیاتر ده‌توانم قسه له‌سه‌ر به‌ریتانیا بكه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره لێره ده‌ژیم و به‌ئاگاشم له ژیانی ئێره و چونێتی ئیشكردنی سیسته‌مه‌كه‌شی.