لێره له به‌ریتانیا دوو جۆر گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له دوو جۆر خه‌ڵك ده‌یكات. یه‌كه‌میان ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه كه یاساییه واته یاسای ده‌وڵه‌ت ڕێگا به‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌و جۆره‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی خودی ئه‌م وڵاته خۆیه‌وه له‌ناو وڵات‌دا یا گوێزانه‌وه‌ی بزنسه‌كانیان،پاره‌کانیان یا كۆمپانیكانیان، ئینگلیز واته‌نی بۆ به‌هه‌شتی ته‌كس(باج)، واته شوێنێك كه ته‌كس(باج) نایگرێته‌وه یا هه‌ر به‌ناو ته‌كس(باج) ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت یاسایی كردوه و حه‌ڵاڵه. یا خود له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه لیره پاره‌كانیان به‌گه‌ڕخستووه و بزنسیان كردۆته‌وه، جۆری ئه‌و ته‌كسه‌ی(باجه‌ی) كه ئه‌وان ده‌یده‌ن له‌وه جیاوازه كه خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ی كه لێره دانیشتووه ده‌یدات.
به‌پێی دائیره‌ی باج (ته‌كس) ی ئێره له میزانییه‌ی ساڵی 2006 بۆ 2007 ئه‌م وڵاته 38 ملیار پاوه‌ند پاره‌ی ته‌كسی(باجی) له ده‌ست چووه و كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه یا هه‌ر نه‌ویستراوه كه بدرێت كه 33 ملیاریان له كۆمپانییه‌كانی خودی به‌ریتانی خۆی ده‌رده‌چوو 5 ملیاره‌كه‌شی له كۆمپانییه‌كانی كه له لایه‌ن خه‌ڵكانی غه‌یره به‌ریتانییه‌وه، كه نه‌یانداوه. له‌م بڕه‌ی سه‌ره‌وه دائیره‌ی ته‌كس(باج) ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌پێی یاسا دزراوه خه‌مڵاندووه به له نێوانی 3.7 ملیار بۆ 13 ملیار پاوه‌نده. به‌ڵام لیژنه‌ی گشتی حسابات ئه‌م بڕه‌ی قه‌بڵاند به 8.5 ملیار. به‌بڕوای نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی به‌ریتانی ئه‌م بڕه 12 ملیار پاوه‌نده و كه وردیشی كردۆته‌وه ده‌ڵێت هه‌ر به‌م پاره‌یه ده‌توانرا 480 قوتابخانه‌ی پێ دروست بكرێت یاخود كافی بوو بۆ دروستكردنی 300 خه‌سته‌خانه، یا 1.5 ملوێن دایه‌نگه و ڕه‌وزه‌ی پێ دروست ده‌كرا. ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ڕۆژی دوو شه‌مه، 02-02-09.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا سه‌رۆكی نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی، برێبده‌ن باڕبه‌ر وتی"خۆدزینه‌وه له ته‌كسدان(باجدان) كون ده‌كاته سیسته‌می ته‌كسه‌وه(باجه‌وه)، كه له كاتێكدا ئێمه (مه‌به‌ستی كرێكاران و خه‌ڵكه عامه كه‌ن) ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن دوڵه‌مه‌ندترین و به‌سامانترین خه‌ڵكی به‌ریتانییه‌وه بۆمان به‌جێماوه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی حه‌قیقی له سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك دروستده‌كات به تایبه‌ت كه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر خه‌ڵك زۆر ده‌كه‌وێت. زۆر گرانه كه سه‌پۆرتی خه‌ڵك دابین بكه‌یت بۆ دانی ته‌كس له كاتێكدا بۆ كۆمپانییه گه‌وره‌كان و خه‌ڵكه سوپه‌رده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دانی ته‌كس(باج) ئیختیاریه، كه خزینیان له‌نێو كونی ئه‌و تۆڕ‌ی ته‌كسه‌ی(باجه‌ی) كه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا ته‌نراوه بۆ دانی ته‌كس(باج) كه هه‌موو‌ان پێی ڕازین. ڕزگاریان ده‌كات"
ڕۆژنامه‌ی گاردیان زنجیره‌یه‌ك مه‌قالی له نێوانی ڕۆژانی 02-02-09 و 07-02-09 دا له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و كۆمپانیانه‌ی كه یا هه‌ر ته‌كس(باج) ناده‌ن یا خود بڕێكی زۆر كه‌م ده‌ده‌ن، بڵاو كردۆته‌وه كه له‌وێدا ده‌ستنیشانی زۆر كۆمپانیای كردووه و ئه‌وه‌ی دووپاتی كرده‌وه كه له ساڵی 2006 دا له سه‌دا 60 كۆمپانییه هه‌ره‌گه‌وره‌كانی به‌ریتانی كه‌متر له 10 ملوێن پاوه‌ند ته‌كسیان داوه له سه‌دا 30 ئه‌م 700 كۆمپانیانه هه‌ر هێچیان نه‌داوه.
گه‌نده‌ڵیه‌كی یاساكراوی تر له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆمپانییه‌كانی دروستكردنی دا‌و و ده‌رمان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی دوكتۆر و موسته‌شاره توبیه‌كانی خه‌سته‌خانه‌كان و هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی خه‌سته‌خانه‌كانن، به‌دانی دیاری نایاب پێیان، به ده‌عوه‌تكردنیان بۆ كۆنفرانسه‌كانیان كه هه‌موو مه‌سره‌فێكیان ده‌كێشن هه‌تا به بردنیانه‌وه بۆ سه‌یری یاری كریكت و كردنی یاری گۆڵف و... هتد كه له كاتێكدا ژیانی خه‌ڵكی به‌ریتانی و ته‌ندروستیان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌م دوكتۆر و موسته‌شارو فه‌رمانبه‌رانه‌دان.
له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك له ڕاوێژكارانی كابینه شالیاریه‌كه‌ی (گۆردن براون)ی سه‌ره‌كشالیاری ئێره له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كان و یانه‌ی فووتبۆڵ و جه‌معیات و هه‌تا ڕۆژنامه‌كانیشه‌وه ده‌عوه‌ت ده‌كرێن یا خه‌ڵات ده‌كرێن، چونكه وه‌كو پێشتر باسم كرد سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێره ئه‌مان ده‌یكێشن، یا تاكو نفوسی(نفووزی) خۆیان به‌كار بهێنن له بڕیاردانه‌كان و چه‌سپاندنی ئایدیا و پلانه‌كاندا. بۆ نمونه گاردیانی به‌ریتانی ڕۆژی هه‌ینی 13-02-09 نوسیوێتی " سێر براین بێنده‌ر كه سكرتێری گشتی دائیمی به‌شی بزنس و ڕیفۆرمه، به‌پێی یاسای میواندارێتی كه ناونووس كراوه، دوێنێ بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌و 52 میواندارێتی له ساڵێكدا قه‌بوڵ كردووه، كه له‌مانه‌ش : چووه بۆ ئاهه‌نگ كه میوانداری كۆمپانیای ته‌له‌فوناتی به‌ریتانی بووه، وه‌رگرتنی تیكت بۆ نیشاندانی شۆی گووڵ لهTeet & Leley له‌لایه‌ن (Chelsea)ه‌وه،...... هه‌روه‌ها وه‌كو میوانێك بۆ زیاره‌تیDerby ، كه پاره‌كه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤۆدۆ فۆنه‌وه دراوه.... ئه‌م كابرایه بۆ 13 نانخواردنی به‌یانیان، 18 نانخواردنی نیوه‌ڕوان له گه‌ڵ 15 نانخواردنی شێوان، ده‌عوه‌ت کراوه، ئه‌مانه له ماوه‌ی 12 مانگدا" ئه‌م لیسته‌ش له‌سه‌ر داخوازی گۆردن براون بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵی، كه نیشانی ده‌دات له ساڵی 2007 دا له نێوانی 200 كه‌سی گرنگ و ئه‌قده‌مدا Seniors كه له سیڤڵ سێرڤسدا كار ده‌كان 1800 شتیان وه‌رگرتوه.
گه‌نده‌ڵییه‌كیتر ڕازیبوون به هه‌بوونی لۆبی گرتن، به كریگرتنی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان تاكو كاریگه‌ری خۆی به‌كار بهێنێت له‌سه‌ر په‌ڕله‌مان له مه‌سه‌له‌ی ته‌رحكردنی پرۆژه‌یه‌كدا، كه بۆ ئه‌مه‌ش پاره وه‌رده‌گیرێت یاخود هه‌قێكی تری تیا وه‌رده‌گیرێت. هه‌ر زۆر له‌مه‌وپێش نه‌بوو كه 4 بۆ 6 لۆرد كه‌شف كران كه پاره‌یان وه‌رگرتوه بۆ به‌رگریكردن له پرۆژه‌ی جیاواز. به‌شی زۆری گوناهی ئه‌مان ئه‌وه بوو كه ناونووسیان نه‌كردبوو له دائیره‌ی ماڵی كۆمۆن.
له‌بیرمه له سه‌رده‌می جۆن مه‌یجه‌ری سه‌ره‌ك شالیارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه حیزبی تۆری ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو موحه‌مه‌دئه‌ل فه‌یاد كه خاوه‌نی بازاڕی هارووته له له‌نده‌ن دا كه به ئه‌سڵ میسریه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌وازی به‌ریتانی ده‌ستكه‌وێت پاره‌ی دا به ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی به ناوی نیڵ هه‌مه‌ڵتن كه سه‌ر به حیزبی تۆری بوو، ئه‌مه‌ش دواتر كه‌شف بوو. له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن پرسسیاریان له موحه‌مه‌د ئه‌ل فه‌یاد كرد " كه چۆن هه‌ست ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ی كه كردوویه‌تی، ئایه هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی ناكات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی بۆچی هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی بكه‌م، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان وه‌كو ته‌كسی وایه ده‌توانیت به‌كرێی بگریت"
جۆری دووه‌می گه‌نده‌ڵی لێره هه‌بوونی ده‌بڵ ستانده‌ره، چاو لێپۆشینه له دزی له ته‌كس له كردنی ئیشی ڕه‌ش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ندێك بواردا وه‌كو له مه‌جالی بیمه‌كاندا بێكاری، كرێی خانوو، زه‌ریبه(باج) له‌سه‌ر خانوو، له به‌كرێدانی خانوودا له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانوو موڵكداره‌كانه‌وه، یاسایه‌ك نییه كه سنوور بۆ كرێی خانوو دابنێت بۆ ئه‌و خانوانه‌ی كه ده‌درێن به‌كرێ له‌لایه مه‌كته‌به‌ی خانووبه‌ره‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكه موڵكداره‌كانه‌وه. بۆیه زۆر جار وای ده‌بینیت كه ده‌وڵه‌ت خۆی هانی كردنی كه‌ڵه‌ك و ساخته ده‌دات.
له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی كه ته‌كس(باج) به‌ڕێكی و پێكی ده‌دات ته‌نها خه‌ڵكه كرێكاره‌كه‌یه‌تی نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رڕاسته به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن كاره‌كه‌ی هه‌ر یه‌كسه‌ر له موچه‌كه‌ی ده‌یبڕێت، خۆ هه‌رچی كر‌ێكارانی كه‌رته ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌می ساڵی میزانییه كه مانگی نیسانه ته‌كسی(باج) هه‌موو ساڵه‌كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یدات بۆسیسته‌می ته‌ندروستی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه لێده‌بڕێت، له كاتێكدا له‌م وڵاته‌دا خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌یده‌ن له سه‌ریان كه‌متر ده‌كه‌وێت. ده‌بڵ ستانده‌ریه‌كه له‌مه و له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دایه. كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه كۆمپانییه گه‌وره‌كان و خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ته‌كس ناده‌ن و چاوپۆشیان لێده‌کرێت، به‌ڵكو ته‌نیا كه‌سێك نییه كه كار بۆخۆی بكات له‌م وڵاته‌دا، ته‌كسی(باجی) ته‌واو بدات، ئیدی ده‌ستگێڕی بكات، دوكانی هه‌بێت بچووك بێت یا گه‌وره دوكانێكی سه‌نده‌ویچی هه‌بێت یا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره، ئیشی ته‌كسی بكات یا ئیشی ته‌رجومه، ئیشی بینا و دیكۆره‌یشن بكات، چایخانه‌ی هه‌بێت، قومارخانه‌ی هه‌بێت، كارگه‌یه‌كی بچووكی یا گه‌وره‌ی هه‌بێت.
ئه‌م وڵاته به پێی ئه‌وه‌ی كه زانراوه گه‌نده‌ڵترین وڵاتی ئه‌ورپایه، گه‌نده‌ڵی به‌و شێوه‌یه به‌ری بۆ شلكراوه، گه‌ر به عه‌مدیش نه‌بێت، كه‌سێك به جدی بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و كه‌مێك چاونه‌ترس بێت، ته‌نها له ماوه‌ی 2 ساڵدا ده‌توانێت پاره‌یه‌كی مۆڵ په‌یدا بكات و ببێت به خاوه‌نی خانوو و سه‌یاره‌ی تازه و ژیانێكی باش بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی، هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه دابین بكات.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت كه ڕێگا بدرێت به سه‌رۆکی کۆمپانیه گه‌وره‌کان یاسه‌رۆکو و موسته‌شاری بانكه‌كان و خه‌ڵكانێك كه له بۆرسه‌دا كارده‌كه‌ن موچه‌ی ساڵانه‌یان له سه‌روو ملیوێن دوو ملیوێن و سێ ملیوێن پاوه‌نه‌وه بێت ئه‌مه بێ له بڕی خه‌ڵات و پشكی بزنس وه‌رگرتن یا به به‌لاش یا به پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی له كاتێكدا به ملیوێن خه‌ڵكی تر ئیش ده‌كه‌ن و ئیشه‌كه‌شیان زۆر گرنگتره له كاری ئه‌وان، كه كاری گه‌نده‌ڵه‌كان بۆ تێكدان و داڕمانی ئابووری وڵاته‌كه‌یه و كاری ئه‌مانی تریش بۆ بینای کۆمه‌ڵگه‌كه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به پاره‌یه‌كی گه‌لێك كه‌م. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت ئیدی چی گه‌نده‌ڵیه؟
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینایه‌تیدا، له شوێنێكدا كه نرخی مرۆڤ یه‌كسان بوو به ئه‌وه‌نده‌ی له گیرفانیایه‌تی یا له حسابی بانكه‌كه‌یدایه، له شوێنێكدا كه ده‌بڵ ستانده‌ر هه‌بوو یا دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو، له وڵاتێكدا كه سه‌رجه‌می مه‌جاله‌كانی ژیان وه‌كو بازاڕ ته‌ماشا بكرێت، بۆ به ده‌ستهێنانی قازانج و سوودی زیاتر به‌كار بهێنرێت بۆ نموونه هه‌ر له مه‌كته‌به‌كان مێشكی منداڵانی پۆله سه‌ره‌تایه‌كان به‌وه پڕ بكرێته‌وه كه خواردنه‌كانی مه‌كدۆناڵد زۆر باشه یا به‌نزینی ئه‌م كۆمپانیای پیترۆڵ له‌وی تر باشتره و براده‌ری ژینگه‌یه، ئه‌مانه‌ش به نیشاندانی ڤیدیوێ یا هاتنی موسته‌شاری به توانا له‌و كۆمپانیانه‌وه تاكو قسه بۆ ئه‌م منداڵانه بكه‌ن له بری دانانی شتێك پاره یا گه‌شتێكی ڕۆژانه بۆ مه‌كته‌به‌كه... بێگومان گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و له بره‌ویشدا ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه‌ش گه‌نده‌ڵی له كوردوستان شتێكی ئاساییه و باوه و نزیكه‌ی سه‌رجه‌می تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه. ڕاسته گه‌نده‌ڵی له كوردوستاندا گه‌نده‌ڵێكی ستراكتوریه به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌وه شۆڕنابێته‌وه بۆ خواره‌وه به‌ڵكو له خواره‌وه‌ش ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه، چونكه گه‌ر تاكه‌كانی خواره‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵ گه‌نده‌ڵی قبووڵ نه‌كه‌ن چۆن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌توانن درێژه به گه‌نده‌ڵیان بده‌ن؟ ئه‌ی هه‌ر ئه‌م تاكانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه نه‌بوون كه ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌یان بۆ جاری دووهه‌م هه‌ڵبژارده‌وه؟ بڵێی ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵیان نه‌بژێرنه‌وه؟ هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه واسته قبوڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵه كه ده‌یكات ئیدی واسته‌كه بۆ هه‌رچی بێت!! هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه پلان ده‌كێشیت و فه‌رمان ده‌رده‌كات، ئه‌وانه‌ش گه‌نده‌ڵن كه قبووڵی ده‌كه‌ن و فه‌رمانه‌كانیش به‌جێده‌هێنن له كاتێكیشدا ده‌زانن كه ئه‌و فه‌رمان و پلانانه نابه‌جێن. هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه له‌وێ ده‌ژی و داوای پارچه زه‌ویه‌كی تر یا مووچه‌یه‌كی تر ده‌كات به‌ڵكو ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان ده‌ژی ژیانی مسۆگه‌ره و كه‌چی هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی تر ده‌كات، كه له كاتێكدا ئه‌م براده‌ره لێره خۆی كردوه به كه‌مئه‌ندام یا به ڕه‌ش كار ده‌كات و كرێی كرێكار له‌م وڵاتانه‌دا ده‌شكێنێت.
له‌وه‌ش ناخۆشتر و ناڕه‌واتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له نووسه‌ره‌كانمان پاساوی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌ده‌ن بۆ خۆیان و بۆ خه‌ڵكی تریش كه گوایه هه‌قی خۆیه‌تی چونكه له شاخ بووه، ماوه‌یه‌ك خزمه‌تی كورد و كوردایه‌تی كردوه، گیراوه، فیرار بووه، ماڵی سوتاوه و تاڵان كراوه... هتد. گه‌ر به‌هه‌قه‌ت قسه بكه‌ین ئه‌مانه هه‌قی هیچ پاداشتێكیان نییه چونكه ئه‌مان بۆ بیروباوه‌ڕی خۆیان كردوویانه بۆیه شیاوی هیچ جۆره پاداشتێك نین، كێ پێی وتن بچن ئه‌مه بكه‌ن؟ سه‌رباقی ئه‌مانه‌ش چیان بۆ كردین و چیان بۆ هێناین؟ هه‌موو ده‌زانین هیچ شتێكی باشیان بۆ نه‌هێناین، ئه‌وه‌یشی له سه‌رده‌می سه‌دام دا هه‌مان بوو ئه‌وه‌شیان لێ سه‌ندینه‌وه. له كاره‌با، له غاز و نه‌وت، له به‌نزین، له هه‌رزانێتی خانوو و زه‌وی و كه‌ره‌سه و پێداویسیه‌كانی تری ژیان، له كار و ئیش، له خوێندنی به‌لاش و له خه‌سته‌خانه هه‌تا مۆراڵیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان تووشی ئینحیتاتی ئیجتیماعی كردووه. 30 ساڵی ڕه‌به‌قی شاخ 18 ساڵی حوكمی شار له ماڵكاولی و مه‌ئاسات چ شتێكی تریان بۆ هێناین، بێمنه‌ت بن با ناونووسی بكه‌ن. ده‌ی برایان و خوشكانی خه‌باتكا‌ر و تێكۆشه‌ر كورد واته‌نی ئه‌وه‌ی كردوتانه‌ته به‌ری كاسه توخوا ئه‌مجار بیكه‌نه پشتی كاسه. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه سووته‌مه‌نی ئاگری دروستكه‌ری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه و گه‌نده‌ڵستانه، جێگای نه‌نگی و شوره‌ییه كه باس له‌وه بكه‌یت كه من خه‌باتم كردوه و له شاخ بووم.
جێگای داخه كه نووسه‌ره هه‌ره باشه‌كانیشمان كه‌وتونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه وا ده‌زانن كه گه‌نده‌ڵی ڕواڵه‌ت و پاشكۆی کۆمه‌ڵگه‌ی نا مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی نادیمۆكراتیه. له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌م نووسه‌ره باشانه خۆیان له ئه‌وروپا ژیاون و ده‌ژین، كێشه‌كه له‌وه‌دایه یا ئه‌مان بێ‌ئاگان له‌وه یا نایانه‌وێت ئه‌و ڕاستیه به‌یان كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی به‌ناو دیمۆكراتی و مه‌ده‌نی كه ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی به ده‌نگدان چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌وه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌بێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه بكه‌ن به هه‌موو توێژ و چینه‌كانییه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن تاڕاده‌یه‌ك دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئارادا بێت، كه‌لێنی نێوانی خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی و خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی به ڕاده‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه گه‌وره نه‌بێت، گورگ نه‌كرێته شوانی مه‌ڕ و بزن. به‌ڵام له ڕاستیدا له‌م وڵاتانه‌دا به‌تایبه‌ت له به‌ریتانیادا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه ده‌ستنیشانم كرد په‌یڕه‌و ده‌كرێت. حكومه‌ت لێره له كاتێكدا سه‌رجه‌می ڕاوێژكاره‌كانی خه‌ڵكه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌كو بزنسمان و سه‌رۆكی بانكه‌كان و دادوه‌ره‌كانن كه له چینی ئۆرستۆقراته‌كانه‌وه یا سه‌ر به چینی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ن ئیتر چۆن به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ردی و چینایه‌تی ڕێگای پێده‌دات كه پشتگیری یا داكۆكی له خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌كه بكات چونكه هه‌موو ئه‌مانه ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی نایه‌كسانێتی، نادادوه‌رێتی، هه‌ژارێتی و هتد ده‌كات كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له پاڵ هۆكاره‌كانی تردا ده‌وری هه‌یه نه‌ك هه‌ر له هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ به‌ڵكو له مانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵیشدا.